Kishore Kumar Hits

Halwest - Ghrror şarkı sözleri

Sanatçı: Halwest

albüm: Tawanbar


بهێڵە با پێکەوە بین
من و تۆ پێکەوە جوانین
بۆ یەکتری لەبیر بکەین؟
کە دەزانی قەت ناتوانین
چی لەو هەموو خەونە بکەین؟
چۆن ژیانمان پێ ئەکرێ؟
بۆ لە پێناو غروورماندا...
ئەم ئەوینەی دڵمان بمرێ؟
غرووری تۆ، غرووری من
تەنیا خۆمان تێکئەشکێنێ
بەو منداڵەی ناخت بڵێ
با ئەم عەشقە نەشێوێنێ
غرووری تۆ، غرووری من
تەنیا خۆمان تێکئەشکێنێ
بەو منداڵەی ناخت بڵێ
با ئەم عەشقە نەشێوێنێ
من هەروەکو وێنەی خۆتم
پێبکەنە، پێتئەکەنم
لەو دڵە جوانەی خۆت ئەچم
بە یەک وشە دەژیم، دەمرم
خۆشەویستی دڵی ئێمە
هەرگیز دووبارە نابێتەوە
تا دەمرین بە کەسێکی تر
ئەو جێگەیە پڕ نابێتەوە
غرووری تۆ، غرووری من
تەنیا خۆمان تێکئەشکێنێ
بەو منداڵەی ناخت بڵێ
با ئەم عەشقە نەشێوێنێ
غرووری تۆ، غرووری من
تەنیا خۆمان تێکئەشکێنێ
بەو منداڵەی ناخت بڵێ
با ئەم عەشقە نەشێوێنێ

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar