Kishore Kumar Hits

Agreen Dilshad - Badaxawa şarkı sözleri

Sanatçı: Agreen Dilshad

albüm: Tenagay


ئەی ئەو کەسەی بەس ئازار بووی
دەردێک ماوە پێمی نەدەی
هەر دەردێکت کوشندە بوو
چۆن دەتوانی چاکی بکەیت
هەر ماچێک و باوەشێکت
وەکو ماددەی بێهۆشکەر بوون
بۆ ئەو کاتە خۆشی ئەدا
بەس بۆ ژیان کوشندە بوون
هەر لە درۆ تا خیانەت
دیاری ئەشقی تۆ بوون بۆ من
ئەم دیارییانە فڕێ نادرێن
هەر دەمێنن هەتا مردن
هەر لە درۆ تا خیانەت
دیاری ئەشقی تۆ بوون بۆ من
ئەم دیارییانە فڕێ نادرێن
هەر دەمێنن هەتا مردن
بەداخەوە بەداخەوە
بۆ هەر ساتێک بەتۆم بەخشی
ئێستا لە ڕابردووی مندا
تەنها بەس یەک خەتی ڕەشی
بەداخەوە بەداخەوە
تۆ کەسێک بووی خۆشم ویستی
بەڵام ئێستا وات لێکردووم
پێشم شەرمە بڵێم هەبووی
چیت لێم دەوێ هیچم نەما
ئەوەی ماومە تەنها دەردە
من بێزارم بریندارم
چیتر بڕۆ یەخەم بەردە
لەگەڵ تۆبوون ئازارێکە
گەر ڕاینەگرم ڕۆحم ئەکوژێ
بۆ ئەمەیان ڕێت پێنادەم
ڕۆح خوا دەیدا و خواش دەیکێشێ
هەر لە درۆ تا خیانەت
دیاری ئەشقی تۆ بوون بۆ من
ئەم دیارییانە فڕێ نادرێن
هەر دەمێنن هەتا مردن
هەر لە درۆ تا خیانەت
دیاری ئەشقی تۆ بوون بۆ من
ئەم دیارییانە فڕێ نادرێن
هەر دەمێنن هەتا مردن
بەداخەوە بەداخەوە
بۆ هەر ساتێک بەتۆم بەخشی
ئێستا لە ڕابردووی مندا
تەنها بەس یەک خەتی ڕەشی
بەداخەوە بەداخەوە
تۆ کەسێک بووی خۆشم ویستی
بەڵام ئێستا وات لێکردووم
پێشم شەرمە بڵێم هەبووی

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar