Kishore Kumar Hits

Agreen Dilshad - Dwa Nama şarkı sözleri

Sanatçı: Agreen Dilshad

albüm: Tenagay


ئەم نامایەم نەسڕیتەوە
با بمێنێ بۆ یادگاری
با بمێنێ بۆ تەنهایی
ئەو کاتانەی کە بێزاری
تخوا گیانە نەیسڕیتەوە
لە جێگایەک با داندرێ
با بمێنێ یەک نامەیە
جێگەی زۆرت لێناگرێ
تخوا گیانە نەیسڕیتەوە
با بمێنێ تا لێت دیار بێت
نەکا ڕۆژگار وونم بکات
ئەم چەند دێرەم با یادگاری بێت
تخوا گیانە نەیسڕیتەوە
با بمێنێ تا لێت دیار بێت
نەکا ڕۆژگار وونم بکات
ئەم چەند دێرەم با یادگاری بێت
ئەم نامەیە دوا نامەیە
هیتر نامەت بۆ نانێرم
چیتر من تۆ بێزار ناکەم
بیسریتەوە لێت نابورم
هەرچی هەبوو تۆ سڕیتەوە
تۆ هیچت تیا نەهێشتەوە
با هیچ نەبێ بەم نامەیە
ناوی منت بیربێتەوە
ئەم نامەیە دوا نامەیە
هیتر نامەت بۆ نانێرم
چیتر من تۆ بێزار ناکەم
بیسریتەوە لێت نابورم
هەرچی هەبوو تۆ سڕیتەوە
تۆ هیچت تیا نەهێشتەوە
با هیچ نەبێ بەم نامەیە
ناوی منت بیربێتەوە
ئەم نامەیەم با بمێنێ
ئەو کاتانەی کە خوێنتەوە
تا بزانی کەسێک هەیە
هەرگیز تۆی بیرناچێتەوە
ئەم نامەیەم بسڕیتەوە
دوای مردنم کێ دەمناسێ
با هیچ نەبێ کە من نەمام
ناوم هەبێ لەلای کەسێ
تخوا گیانە نەیسریتەوە
با بمێنێ تا لێت دیار بێت
نەکە ڕۆژگار وونم بکات
ئەم چەند دێڕەم با یادگار بێت
تخوا گیانە نەیسریتەوە
با بمێنێ تا لێت دیار بێت
نەکە ڕۆژگار وونم بکات
ئەم چەند دێڕەم با یادگار بێت
ئەم نامەیە دوا نامەیە
هیتر نامەت بۆ نانێرم
ئیتر من تۆ بێزار ناکەم
بیسریتەوە لێت نابورم
هەرچی هەبوو تۆ سڕیتەوە
تۆ هیچت تیا نەهێشتەوە
با هیچ نەبێ بەم نامەیە
ناوی منت بیربێتەوە
ئەم نامەیە دوا نامەیە
ئیتر نامەت بۆ نانێرم
ئیتر من تۆ بێزار ناکەم
بیسریتەوە لێت نابورم
هەرچی هەبوو سڕیتەوە
تۆ هیچت تیا نەهێشتەوە
با هیچ نەبێ بەم نامەیە
ناوی منت بیربێتەوە

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar