زارم وەکوو هیلال و نەحیفم وەکوو خەیاڵ
ئایا دەکەومە زار و بە دڵدا دەکەم خوتوور
زارم وەکوو هیلال و نەحیفم وەکوو خەیاڵ
ئایا دەکەومە زار و بە دڵدا دەکەم خوتوور
لەم شەرحی دەردی غوربەتە، لەم سۆزی هیجرەتە
دڵ ڕەنگە بێ بە ئاو و بە چاوا بکا عوبوور
لەم شەرحی دەردی غوربەتە، لەم سۆزی هیجرەتە
دڵ ڕەنگە بێ بە ئاو و بە چاوا بکا عوبوور
ئایا مەقامی ڕوخسەتە، لەم بەینە بێمەوە
یا مەسڵەحەت تەوەققوفە، تا یەومی نەفخی سوور
یا مەسڵەحەت تەوەققوفە، تا یەومی نەفخی سوور
حاڵی بکە بە خوفیە، کە ئەی یاری سەنگ دڵ
حاڵی بکە بە خوفیە، کە ئەی یاری سەنگ دڵ
نالی لە شەوقی تۆیە دەنێرێ سەلامی دوور
نالی لە شەوقی تۆیە دەنێرێ سەلامی دوور
Поcмотреть все песни артиста
Sanatçının diğer albümleri