Kishore Kumar Hits

Hesen Zîrek - Ketanew Ketane şarkı sözleri

Sanatçı: Hesen Zîrek

albüm: Ketanew Ketane


دەی کەتانەم بۆ بانگ کەن، ئەی وەی کەتانە
دەی کلەی لە چاوان کەن، مردم کەتانە
دەردی من تیمار کەن، ئۆف ئۆف کەتانە
ئەرێ ئەوشەو شەوی بەدرە، هەڵدێ لەیلو قەدرە
لە خۆم دەگرم نەزرە، ئەی وەی کەتانە
کەتانە و کەتانە ئاخ، ئەی وەی کەتانە
ئەرێ ئەوشەو شەو پاییزە، یارم وەک گەزیزە
پێی بڵێن بۆچی زیزە ئاخ، هاوار کەتانە
کەتانە و کەتانە ئاخ، کلەی لە چاوانە
ئەرێ ئەوشەو شەو بەهارە، یارم خاڵدارە
مەمکی وەک هەنارە ئاخ، دەمرم کەتانە
کەتانە و کەتانە ئاخ، کلەی لە چاوانە
بریا هەر نەمدیبای، خڕ خڕ کەتانە
دەمدی نەمناسیبای، هاوار کەتانە
ناسک یاری من بای، دەی وەی کەتانە
ئەرێ ئەوشەو شەو زستانە، بەفران گرت کۆڵانە
یارم خان و مانە ئاخ، بمرم کەتانە
کەتانەی ئەمیری، وەک باز و نێچیری
قابیل بە کوڕە میری، هاوار کەتانە
ئەرێ ئەوشەو شەو هاوینە، یارم خوێن شیرینە
وەک هەنگوین شیرینە ئاخ، بمرم کەتانە
کەتانە و کەتانە، مەمڵە و جۆدانە
یارم نەشمیلانە، بمرم کەتانە
کەتانەم بۆ بانگ کەن، وەی وەی کەتانە
کەتانەم بۆ بانگ کەن، جوانە کەتانە
هەی کلەی لە چاوان کەن، بمرم کەتانە
دەردی من دەرمان کەن خاڵ دانە دانە
ئەرێ وەی لە سیرەی میر قازی
دەمکرد ڕاوە بازی، بە من نابی ڕازی
بچین بۆ ماڵی قازی، ئەی وەی کەتانە
کەتانە و کەتانە، خاڵ دانە دانە
ئەوشەو شەو پاییزە، هاوار کەتانە
یارم گوڵە گەزیزە، کوشتمی کەتانە
بۆچی لە من زیزە، هاوار کەتانە
چەند جوان و تەمیزە، بمرم کەتانە
وەی کەتانە و کەتانە، کلەی لە چاوانە
دەردی من دەرمانە، هاوار کەتانە
بەفری کەلیخانە، بمرم کەتانە

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar