Kishore Kumar Hits

Mamlê - Kochi Sur 5 şarkı sözleri

Sanatçı: Mamlê

albüm: Gulbzher 1


من پەروانەم لە دوای خاڵت
سووتام بە عیشقی جەماڵت
من پەروانەم لە دوای خاڵت
سووتام بە عیشقی جەماڵت
ئەی بێوەفا تا کەی جەفا
بە دانە دانەی ئەسرینم
ئەڕژێ لە هیجری دوو پیاڵەی چاوی کاڵت
ئەڕژێ لە هیجری دوو پیاڵەی چاوی کاڵت
من عاشقم وێڵ و شەیدا
بۆ سوورەی گوڵ لەو باغەیدا
من عاشقم وێڵ و شەیدا
بۆ سوورەی گوڵ لەو باغەیدا
ئەی سایەلار ، ئەی گوێ بە گوار
دەمرم لەبەر کۆچی دوورت
خوێنی منە کۆچی سوورت، کۆچی سوورت
خوێنی منە کۆچی سوورت، کۆچی سوورت
ڕەبی چاوجوان نەڕۆی لێرە
شێتی تۆم دنیا دەیزانێ
ڕەبی چاوجوان نەڕۆی لێرە
شێتی تۆم دنیا دەیزانێ
بە خوای گوڵم ، نێوی دڵم
وەک مەجنوون وێڵی شاخانم
وەکوو من شێتی لەیلا نێ ، گوڵە جوانێ
وەکوو من شێتی لەیلا نێ ، گوڵە جوانێ
کۆچی یارم ، کۆچی سوورە
بەهارە خێڵ بەرەو ژوورە
کۆچی یارم ، کۆچی سوورە
بەهارە خێڵ بەرەو ژوورە
ڕەبی قاسید کوڕت بمرێ
یا خودا ئەو کۆچە سەر نەگرێ
چونکە یارم لە من دوورە ، لە من دوورە

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar