Kishore Kumar Hits

Mamlê - Karwana 2 şarkı sözleri

Sanatçı: Mamlê

albüm: Gulbzher 1


پەشێو و دڵشکاوم وێڵی شاخ و کێوانم
دەستەوئەژنۆ دانیشتووم منتەزیری کاروانم
ئارامی لێ هەڵگرتووم دەڕوا ئارامی گیانم
بەڵکوو بکا ڕوحمێک بە من ئەوڕۆ بێتە میوانم

کاروانە هەی کاروانە، کاروان بۆ وا بێباکی
چەند خۆشە دەگەڵ یارێ، چوارشەمۆ دەچمە چاکی
دۆست گرتن بۆیە خۆشە بۆ غەریب و غەمناکی
کاروان خۆ تۆ غەمت نییە بۆیە هێندە بێباکی

غەمگین و پەرێشانم ئارامم نییە ساتێ
سەفەرێکم کەوتە بەر ڕێیە هات و نەهاتێ
چاوەڕێمە لە ڕێگا با کاروان بێ و بمگاتێ
یارم دەگەڵ کاروانێ قەولە دوو ماچم داتێ

کاروانە هەی کاروانە کاروان بۆ وا بێ هەستی
بەشقی خودای قافڵەباشی ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
یاری من دەگەڵ تۆیە دەست دەنێمە ناو دەستی
زۆر دەترسم نەیبینم ماچ کەم دوو چاوی مەستی

کار و پیشەم بووە بەوە لەسەر ڕێیە ڕامێنم
دەوروەبەری کاروانێ بە گوڵەباخ دەنەخشێنم
هەر بەڵکوو بیبینمەوە یارەکەی غەمڕەوێنم
بە غەریبی بیدوێنم دوو ماچی لێ بستێنم

کاروانە هەی کاروانە، کاروان کەوتە بن داران
کاروانە هەی کاروانە، کاروان کەوتە بن داران
کیژ دەفرۆشن هەناران، دانەی بەسەد دیناران
کیژ دەفرۆشن هەناران، دانەی بەسەد دیناران

بۆ جلکی نازەنینێ ساز دەبم دەچمە تاران
ملوانێکی بۆ دێنم پەرەنگەی لە بازاڕان
لەوێشڕا دەست نەکەوێ دەگەڕێم دەچمە شاران
ئاواتی نازەنینم لە بۆی دێنم لە شاران

کاروانە هەی کاروانە کاروان بۆ وا بێ هەستی
بەشقی خودای قافڵەباشی ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
یاری من دەگەڵ تۆیە بەس دەست کا بازنەی دەستی
زۆر دەترسم نەیبینم ماچ کەم دوو چاوی مەستی

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar