Kishore Kumar Hits

Zyad Asad - Nemaznî şarkı sözleri

Sanatçı: Zyad Asad

albüm: Lêm Bibure


نەمزانی ڕۆژێ دادێ گیانە، تۆ بەجێم دێڵی
ساردی ئەم وڵاتە لە ناخی دڵدا دەکێڵی
ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی چۆنت مەبەستە
بیرت چوو بێ وەفایی لای ئێمە گەلێ سەختە
تخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ
دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و عومرم بەبێ تۆ
هەردەم خەزانە
چاوانی تۆ تەنیا ڕوناکی ڕێگام بوو
باوەش و ئەگریجەت
پەنا و تەکیەگام بوو
تۆ لێرە چیت بینی
وا بە جارێ گۆڕای
لە ئەشق و ئەوینی
کورد بە جارێ تۆرای
دێوانە بووم من، ئەگەر ڕۆژێ
باوەڕم پێتکرد
تۆش بووی بە مۆدێرن و، پشتت لە منیشت کرد
بەفری سپی زستانی ئێرە وا کاری لێتکرد
پاکی کردەوە وشەی ئەشق و لە دڵتی دەرکرد
تخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ
دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و عومرم بەبێ تۆ
هەردەم خەزانە

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar