Kishore Kumar Hits

Zyad Asad - Anfal şarkı sözleri

Sanatçı: Zyad Asad

albüm: Wara Lam


هاوار، هاوار!
هاوار، هاوار!
ئەوا دیسان گەردەلولی خەم،
ئاسمانی ئێمەی داگرتووە!
وەک هەموو جاران
گورگی خیانەتکار کەڵبەی ناحەزی
لە گیانی زارۆکی هەژاری کورد گیرکردووە!
ئەوەی هاوار، ئەی هاوار
ئەوە بۆ جیهان، ئەوە بۆ دونیا،
ڕیکخراوی مافی مرۆڤ
کەڕن، کوێرن یا ڵاڵن؟!
کەوا دەنگیان لێوە نایە؟!
لێوە نایە؟!
ئەی هاوار
کەی دەیستونێن، کەی دەیدڕێنن؟!
نەخشەی بە ناحەق دروستبووی ئەم دونیایە!
ئەم دونیایە!
کەی دەیسوتێنن؟!
نەخشەی بە ناحەق دروستبووی ئەم دونیایە!
نازانم بۆ وێژدانیان،
لە ژێر پۆستاڵی ڕەشی سەربازێکی تورک دایە؟!
هۆ خەڵکینە باوەڕ بکەن،
کێ دەڵێ گەنجینەی بەڵێن بەتاڵ نییە؟!
بەتاڵ نییە، بەتاڵ نییە!
کێ دەڵی دەستی درێژی هەموو دونیا،
بۆ قورگمان چەنگاڵ نییە؟!
کێ دەڵی گۆشتی ناو قوتووی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ،
گۆشتی ڕان و گۆشتی ڕان و
مەمکی ژن و مەمکی ژن و
وردە پەنجەی مناڵێکی ئەنفال نییە؟!
مناڵێکی ئەنفال نییە؟!
بڕۆ، بڕۆ باوەشیان بڕۆ بێ باک بە
وەک هەمیشە دڕکی ناوچاوی دوژمنی ناپاک بە
تۆ لە پیلانەکانیان گەورەتری
تۆ پاڵەوانی سەردەمی
تۆ لەگەڵ خەبات و تێکۆشان هاودەمی
ئێمە بێگومانین
کە تۆ گەورەترین پیاوی سەدەی بیستەمی!
ئێمە بێگومانین
کە تۆ گەورەترین پیاوی سەدەی بیستەمی!
بڕۆ تۆ پەیامت پێیە، پەیام!
تۆ پەیامت پێیە، پەیامی شێخ سەعید
تۆ دەنگت پڕ لە هاوارە
لە هاواری سمکۆ و قازی!
تۆ دونیایەک
تۆ دونیایەک باوەڕت پێیە
باوەڕی شێخ مەحمود و بارزانی!
بێ باک بڕۆ، بێ باک بڕۆ، بێ باک بڕۆ
بێگومانم هەر دێیتەوە
کێ دەتوانێ سروودی عەشقی کوردستان،
ئازادی کوردستان، وەک تۆ بەسۆز بڵێتەوە؟!
هاوار، هاوار، هاوار!
هاوار، هاوار!

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar