حەیران دەرێ
ئاییییی، ئایایییییی، ئایایاییییی
بابە دەرێم حەیرانەکەی من
کارمامزەکەی غەداری چاو ئەسمەرە!
ئایییی، ئایایییییی
دەوجا دەرێم، بابە ئەمن دەمگۆ
دونێ لە جێژوانێ دەگەیشتمە نازدارەکەی خۆم
گەلە عاجزبوو دیاربوو مەیلی لە شەڕە!
دیسان دەمگۆ کیژێ چییە؟ لۆ مەیلێ جارانت نییە؟!
بەس بەمن برێ چ باسە، چ خەبەرە؟!
دەیگۆ، هەتیم تەواوی ئۆمەتی محەمەدی گەمانم پێدەکەن!
دەرێن ما ئەتوو چ عەیبتە؟!
شەلی، سەقەتی، کۆری؟!
ئەو هەتیمەی لاوەی تو ئەوها چاو لەدەرە!
دەجا دەرێم، بابە دیسان دەمگۆ حەیران
کیژێ خەمێ مەخۆ
سبەینێ بابم دەنێرمە کن بابت
بەرکو داخوازیێ توم لەبۆ بکا
شەوێ زستانێ گەلە دوور و درێژە
لۆخۆ لەسەربالیفێ گەلە دەکەین ئەوسەر ئەوسەرە
ئایایییی، ئایایایییییی گەلە خەتەرە!
حەیران دەرێم، بابە حەیارنەکەی خۆم دەشوبهێنم
بە کروکەکی شێندەبوو لە دەشتی هەولێرە!
دەوجا دەرێم بابە دیسان حەیرانەکەی خۆم دەشوبهێنم
بە کروکەکی شیندەبوو لەو دەشتەی هەولێرە!
کچەتیوو حەیران گەلە بە گلەیی و گازانداە بوو!
دەیگۆ ئەمن لە عالەمێم زانییە
ئەتوو جووتێ شەمامانت گرتییە!
کچەتیوو حەیران خەبەری دەناردن
دەیگۆ ئەمن لە عالەمێم زانییە
ئەتوو جووتێ یارانت گرتییە!
یەکییان ناوی شەمامە و ئەوی دی ناوی شلێرە!
حەیارن دەرێم بابە، ئەمن ما نەمدەگۆت؟!
و نەمدەگۆت ئەوە کیژێ ڕاستە
بەران شەرتبی یەکت دەکەم بە لانک ژینی!
ئەویدیش شەوێ زستانێ، نەوەکو سەربانێنگۆ درۆپەی بکا
لۆخۆ هوردە هوردە سەربانی پێ بگێڕە!
ئاییییی، ئاییییییی گەلەک خێرە!
Поcмотреть все песни артиста
Sanatçının diğer albümleri