Kishore Kumar Hits

Kamkars Ensemble - Gulim Seyzade şarkı sözleri

Sanatçı: Kamkars Ensemble

albüm: Agıri Zindo (Kurdish Music Concert)


ئای گوڵم سەیزادە، شاڵ گرێ گرێ
هەرکەس بیبینێ، بێ شک نامرێ
خەرمانەی داوە گیانە، وەک خەرمانەی گوڵ
چینێ باڵابەرز گیانە، چینێ باڵاکوڵ
چینێ باڵابەرز، چینێ باڵاکوڵ
سوورە گوڵەکەی باخی جوانی
وێنەی شیرینی سووری لە بانی
بۆچی پەشێوی ئارامی گیانم
ئەستێرەی گەشی ئاسۆی ژیانم
گوڵم سەیزادە، شاڵ گرێ گرێ
خەرمانەی داوە گیانە، وەک خەرمانەی گوڵ
چینێ باڵابەرز، چینێ باڵاکوڵ
گیان چینێ باڵاکوڵ

ئای گوڵم سەیزادە، شاڵی شین لە پشت
لەسەر ئەو شاڵەی خۆم ئەدەم بە کوشت
دەردی ئیشقی تۆ گیانە ڕەنجەڕۆی کردم
خودا دەیزانێ گیانە تۆی دەوای دەردم
خودا دەیزانێ تۆی دەوای دەردم
بە زەردەخەنە بملاوێنەوە
توخوا بە گریان مەمتاوێنەوە
فرمێسک مەڕێژە بەو چاوە جوانە
ئاورت تێ بەردام سۆز و گریانە
گوڵم سەیزادە، شاڵی شین لە پشت
دەردی ئیشقی تۆ گیانە ڕەنجەڕۆی کردم
خودا دەیزانێ گیانە تۆی دەوای دەردم
گیان تۆی دەوای دەردم

ئای گوڵم سەیزادە، شاڵ گرێ گرێ
هەرکەس بیبینێ، بێ شک نامرێ
ئەوا بەهارە گیانە گوڵ ئەبێ پەیدا
گوڵ لە ئیشقی تۆ گیانە شێت ئەبێ و شەیدا
گوڵ لە ئیشقی گوڵ شێت ئەبێ و شەیدا
سوورە گوڵەکەی باخی جوانی
وێنەی شیرینی سووری لە بانی
بۆچی پەشێوی ئارامی گیانم
ئەستێرەی گەشی ئاسۆی ژیانم
گوڵم سەیزادە، شاڵ گرێ گرێ
ئەوا بەهارە گیانە گوڵ ئەبێ پەیدا
گوڵ لە ئیشقی گوڵ شێت ئەبێ و شەیدا
گیان شێت ئەبێ و شەیدا

ئای گوڵم سەیزادە، شاڵی شین لە پشت
لەسەر ئەو شاڵەی خۆم ئەدەم بە کوشت
ئەوا مانگ هەڵات گیانە مانگی یەکشەوە
لە شاخ و هەردان گیانە چریکەی کەوە
لە شاخ و هەردان چریکەی کەوە
بە زەردەخەنە بملاوێنەوە
توخوا بە گریان مەمتاوێنەوە
فرمێسک مەڕێژە بەو چاوە جوانە
ئاورت تێ بەردام سۆز و گریانە
گوڵم سەیزادە، شاڵی شین لە پشت
ئەوا مانگ هەڵات گیانە مانگی یەکشەوە
لە شاخ و هەردان چریکەی کەوە
گیان چریکەی کەوە

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar