Kishore Kumar Hits

Kamkars Ensemble - Bulbuli Bal Şikaw şarkı sözleri

Sanatçı: Kamkars Ensemble

albüm: Xoş E Hewreman (Nightingale With a Broken Wing)


بولبولی باڵشکاوی وەختی گوڵم
هەر شەپۆلان دەدا دڵی لەکوڵم
(کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم)
(گڕی گرتووە دەروونی پڕسۆزم)
موغی بێ ئاگری شەوی یەڵدام
چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام
کەوی بێدەنگی نەوبەهارانم
گوڵی بێڕەنگی چاو لەبارانم
کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم
(دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم)
(هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم)
کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم
تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم
دەفتەری شیعری شاعیری ڕووتم
شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم
کونی گیراوی کۆنە شمشاڵم
خەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم
(ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم)
(باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم)
(باڵە سووتاوەکانی پەروانەم)
(شوشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم)
چڵەڕێحانی دوورە دێراوم
سازی ناسازی هەڵپەسێراوم
تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم
خەستە و دەردەداری چی دەردم
ئاخرین تیشکی خۆری پایزم
شاعیری پیری تووڕە و زیزم
چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم
خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar