Kishore Kumar Hits

Naser Razzazi - Niyaz şarkı sözleri

Sanatçı: Naser Razzazi

albüm: Niyaz


سەردەمێک بوو بێ نەغمە بوو باخچەی ژیانم
بێ ورتە بوو، ناو هێلانەی بولبولەکانم
لەرەی دەنگی شادمانی و نەشئەم خنکابوو
شەپۆلی بای بەرەو جۆشم مەنگ ڕاوەستابوو

نائومێد بووم، وام ئەزانی دەردێکە کاری
بەرەو پیری چووم، هێناویە دیاری ئێجگاری
چاوەڕوان بووم، ساکەی گەردوون گەردوونی بێ باک
جانەوەری گۆڕ هان ئەدا بم کاتە خۆراک

بەڵام ئەی یار؛ یاری نازدار شۆڕە ژنی شۆخ
بە لێوی ئاڵ بە چاوی ڕەش چاوی ڕەشی تۆخ
بەم جوانیانەی کە زینەتی بەهەشتی دونیان
بەم جوانیانەی کە لە تۆدا هەموویان پەیدان
لەو ڕۆژەوە دیومە سیحری زەردەخەنەی تۆ
دنیای دەروون مەلەکانی هاتوونەوە گۆ
سەرچاوەکەی عومری جوانیم هاتووەتەوە کوڵ
باخچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ
باخچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ
باخچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ
باخچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar