Kishore Kumar Hits

Naser Razzazi - Xal Dane Benazi şarkı sözleri

Sanatçı: Naser Razzazi

albüm: Birewery


خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە
چاو گەلی یاری نازەنین
ئەستێرەی بەربەیانە
چاو گەلی یاری نازەنین
ئەستێرەی بەربەیانە

شەنگی گوڵی ئەوینی
کچێ فریشتەی سەرزەوینی
شەنگی گوڵی ئەوینی
کچێ فریشتەی سەرزەوینی
سەرچاوەی پێکەنینی
سروەی بەهاری ژینی
سەرچاوەی پێکەنینی
ئاخ سروەی بەهاری ژینی
خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە
چاو گەلی یاری نازەنین
ئەستێرەی بەربەیانە
چاو گەلی یاری نازەنین
ئەستێرەی بەربەیانە

نازدارەی خەمڕەوێنم
کچێ تا کەی لە تۆ ڕامێنم
نازدارەی خەمڕەوێنم
کچێ تا کەی لە تۆ ڕامێنم
بە ئاواتی ئەو ڕۆژەم
ئاخ کۆرپەی دڵت بدوێنم
بە ئاواتی ئەو ڕۆژەم
ئاخ کۆرپەی دڵت بدوێنم
خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە
چاوگەلی یاری نازەنین
ئەستێرەی بەربەیانە
چاوگەلی یاری نازەنین
ئەستێرەی بەربەیانە

ئای کە بەناز بەنازی
ناسکۆڵ و گەردن گازی
ئای کە بەناز بەنازی
ناسکۆڵ و گەردن گازی
بەقەد لەرەی ئەو دڵەم
بۆ هەڵپەڕینێ سازی
بەقەد لەرەی ئەو دڵەم
بۆ هەڵپەڕینێ سازی
ئاخ بۆ هەڵپەڕینێ سازی

چەن وردیلە و شەرمنی
نازدەکەی بەڕێگاوە
چەن وردیلە و شەرمنی
نازدەکەی بەڕێگاوە
گەشەی چاوە مەستەکەت
بێ ئەندازە خەمڵاوە
گەشەی چاوە مەستەکەت
بێ ئەندازە خەمڵاوە
ئای کە بەناز بەنازی
ناسکۆڵ و گەردن گازی
ئای کە بەناز بەنازی
ناسکۆڵ و گەردن گازی
بەقەد لەرەی ئەو دڵەم
بۆ هەڵپەڕینێ سازی
بەقەد لەرەی ئەو دڵەم
بۆ هەڵپەڕینێ سازی
ئاخ بۆ هەڵپەڕینێ سازی

گوڵ ئەستێرەی ئەوینم
بووی بە ڕووناکی ژینم
گوڵ ئەستێرەی ئەوینم
بووی بە ڕووناکی ژینم
تەنیا لە چاوی تۆدا
هەتاوی ڕوون دەبینم
تەنیا لە چاوی تۆدا
هەتاوی ڕوون دەبینم
ئای کە بەناز بەنازی
ناسکۆڵ و گەردن گازی
ئای کە بەناز بەنازی
ناسکۆڵ و گەردن گازی
بەقەد لەرەی ئەو دڵەم
بۆ هەڵپەڕینێ سازی
بەقەد لەرەی ئەو دڵەم
بۆ هەڵپەڕینێ سازی
بۆ هەڵپەڕینێ سازی

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar