Kishore Kumar Hits

Navid Zardi - Labirt Nakam şarkı sözleri

Sanatçı: Navid Zardi

albüm: To


چۆن بۆم دەکرێ لەبیرت کەم؟!
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟!
چۆن لاپەرەی پاکی سپی،
هی ڕابردووی شادی و کپی،
لوول بدەم و بیشارمەوە؟!
بەم دڵەی پڕ ئازارمەوە؟
هەر دوێنێ بوو لێرانەدا
هەر لەم شوێنە وێرانەدا
بەڕابواردن، بە لێو مژین
خەندەمان نا سەر لێوی ژین
بێ ئازار و بێ پەرۆشی
کەوتینە خەو، خەوی خۆشی
بەڕابواردن، بە لێو مژین
خەندەمان نا سەر لێوی ژین
بێ ئازار و بێ پەرۆشی
کەوتینە خەو، خەوی خۆشی
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟!
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟!
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟!
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟!
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟!
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟!
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟!
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟!
هێشتا قاقای پێکەنینت
چرپە و سکاڵای شیرینت
لەبەر گوێم دەزرینگێنەوە
هەروا دێن و نابڕێنەوە
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
لەبەر گڕی هەناسەمان،
جۆشی دڵی پڕ تاسەمان،
دەست و پەنجەی خوای دڵداری
دەیداینێ بادەی بەختیاری
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
هێشتا بزەی سەر لێوەکەت
هێشتا دڵکێشيی شێوەکەت
هێشتا کوڵمی خوێنتێزاوت
ئاخافتنی گۆشەی چاوت
وەک تارمایی لەبەر چاون!
نەخشی سەر دڵی داماون!
وەک تارمایی لەبەر چاون!
نەخشی سەر دڵی داماون!

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar