Kishore Kumar Hits

Navid Zardi - Piroza şarkı sözleri

Sanatçı: Navid Zardi

albüm: To


پیرۆزە!
ڕۆژی لەدایکبوونی تۆ پیرۆزە گیانە
ئەمڕۆ بە بۆنەی تۆوە هەموو شتێک جوانە
ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت ئەی گوڵ
بەهاری بیت هەمیشە ئەی ئەزیزی دڵ
لە دایکبوونت پیرۆزە، پیرۆزە ئەمڕۆ
ڕۆژی خۆشەویستە لەدایکبوونی تۆ
گوڵ، گوڵ، گوڵ، گوڵە، خەرمانێک گوڵە
دیاریم بۆ تۆ ئازیز، سەد ماچ و دڵە!
خۆشبەختم بە هاتنت، سەرخۆشم کە دێی!
لە نێو سینە و ئامێزت بێهۆشم کە دێی!
جەژن و جەمعی جوانی، گیانی من جوانە!
پیرۆزە، پیرۆزت بێت، پیرۆزە گیانە!
ئازیزم، ئازیزم ڕەبی مەرگت نەبێنم
تا تۆ شتێک لێ دێ با من پێش تۆ نەمێنم!
ئازیزم، ئازیزم ڕەبی مەرگت نەبێنم
تا تۆ شتێک لێ دێ با من پێش تۆ نەمێنم!
ڕۆژی لەدایکبوونی تۆ پیرۆزە گیانە
ئەمڕۆ بە بۆنەی تۆوە هەموو شتێک جوانە
ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت ئەی گوڵ
بەهاری بیت هەمیشە ئەی ئەزیزی دڵ
وەرە بە نیەتی دڵ مۆمەکان فووکە!
دانیشە بەرامبەرم جا ئارەزووکە!
پیرۆزە، پیرۆزت بێت، پیرۆزە نازدار
ڕۆژی لەدایکبوونت چراخانە شار!
ئازیزم، ئازیزم ڕەبی مەرگت نەبێنم
تا تۆ شتێک لێ دێ با من پێش تۆ نەمێنم!
ئازیزم، ئازیزم ڕەبی مەرگت نەبێنم
تا تۆ شتێک لێ دێ با من پێش تۆ نەمێنم!
ئازیزم، ئازیزم گیان باش و تەمەن باش
خۆشەویستی نازەنین ساڵ و ڕۆژ و زەمەن باش
ئازیزم، ئازیزم گیان باش و تەمەن باش
خۆشەویستی نازەنین ساڵ و ڕۆژ و زەمەن باش

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar