Kishore Kumar Hits

Navid Zardi - Taqanakay şarkı sözleri

Sanatçı: Navid Zardi

albüm: To


ڕۆژ باش هەناسەکەم،
ئەی هەموو ژیانی پڕ لە تاسەکەم،
ئاسکەکەم، ناسکەکەم،
تۆ تاقانەکەم، تۆ خۆشەویستەکەم
حەز ئەکەم بۆت، پەنیر و چاش،
چاو هەڵێنی و بڵێم بەیانیت باش!
چەند خۆشە لامی، خۆشترین هەستی،
ئارامی گیانی، نوقڵی شیرینی،
جوانی، دڵت سافە وەک ئاوی کانی،
ئازیزی ئێستا، خەونی جارانی،
هاوڕێی پیاسەی کاتی بارانی،
خۆشترین هەستە بوونی تۆ،
خەونێكە بەدی نایەت بوونی تۆ،
گوڵەکەم، دڵەکەم
جێم مەهێڵە، تۆ نەبی،
وێرانە شار، چۆڵ و وێڵە!
بێی و بڕۆی من دێوانەکەی!
دونیا هەموو لایەک و تۆ تاقانەکەی!
هەناسەی تەنیام نازدارەکەی!
بێ تۆ ناژیم ئازیزم، تەرکم نەکەی،
بێی و بڕۆی من دێوانەکەی!
دونیا هەموو لایەک و تۆ تاقانەکەی!
هەناسەی بۆم و تەنیا نازدارەکەی!
بێ تۆ ناژیم ئازیزم، تەرکم نەکەی،
جوانیت تاسی کردووم
بۆنت شێتی کردووم!
لە یادم ناچێت تامی لێوت،
سەر کوڵمەت و جووت سێوت!
کە لامی جەوم خۆشە، سازە!
ڕیتمی ژین شازە، شازە
نازە، نازە، گوڵەکەم، گوڵەکەم
حەز دەکەی بانگت کەم دڵەکەم؟!
تۆ هەرچی بتەوەێ بۆت دەکەم!
دونیات بۆ ساف و چۆل دەکەم!
لام بی و لام نەبی،
دوور و نێزیکە بووت، بۆن دەکەم!
دەبمە ئەو کەسەی تۆ دەتەوێ!
کە سات بە سات، دڵم وەدوات کەوێ!
ویستت بەس چاو داگرە،
ئارام ناگرێ، سینەت ئاگرە
بێی و بڕۆی من دێوانەکەی!
دونیا هەموو لایەک و تۆ تاقانەکەی!
هەناسەی تەنیام نازدارەکەی!
بێ تۆ ناژیم ئازیزم، تەرکم نەکەی،
بێی و بڕۆی من دێوانەکەی!
دونیا هەموو لایەک و تۆ تاقانەکەی!
هەناسەی بۆم و تەنیا نازدارەکەی!
بێ تۆ ناژیم ئازیزم، تەرکم نەکەی،

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar