Kishore Kumar Hits

Navid Zardi - Tariki şarkı sözleri

Sanatçı: Navid Zardi

albüm: To


لەپێش ئەوەی
کە چاوەکانت بچنە خەو
بپرسە لە تاریکی شەو
بزانە چۆن منی دیوە
لێی بپرسە بە یادی پرچە رەشەکەت
ھەر وەکو شێت
چۆن تاریکیم ڕاموسیوە
ئەگەر ھات و پێی نەوتی درۆ ئەکا
بۆ ئەوەی بێتە شوێنی من
ڕووپەرمایی بۆ تۆ ئەکا
ئەگەر تۆش بیری من ئەکەی
حەز ئەکەم مۆمێ پێبکەی
بۆ ئەوەی لەگەڵت نەنوێ
تاریکی پێ بەڕێبکەی
لە تەمەنما ، ئەمە ڕەنگە یەکەمجار بێ
وەکو ئەمشەو
وا ئیرەییم بە شەوگار بێ
لە تەمەنما ،لە تەمەنما ئەمە ڕەنگە یەکەمجار بێ
ئێستە نازانم من چی بکەم
خۆ ئیرەیش ئەبەم بە مۆم
ئەترسم تۆ وا تێبگەی
ئەو زیاتر ئەسوتێ لە خۆم
بێدەنگیت ھەزاران گومانی تیا چاندووم
ھەزاران خەندەی لێ ڕفاندووم
ھەست ئەکەم پرۆڤە ئەکەی
لەمە بەدووا بیرم نەکەی
ھەست ئەکەم ئەتەوێ ونبی
تا دڵت رابێ بێ من بی
تەنھا یەک شت ھەیە دڵنیام
بە بێ یەک تۆ تەنیا و من تەنیام

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar