Kishore Kumar Hits

Navid Zardi - Bayanit Bash şarkı sözleri

Sanatçı: Navid Zardi

albüm: To


بەیانیت باش
هەستە پەردەکەت لابدە
با تیشک ماچت کات کەمێ
دڵی خۆم داوە بە هەتاو خۆم ناتگەمێ
بەیانیت باش
بڕۆ بەردەم ئاوێنە
هەستە بڕۆ
چەند بەختەوەرە ئەو شوشەیەی
کە بۆتە ئاوێنەی تۆ
کە بۆتە ئاوێنەی تۆ
پەنجەکانمت بۆ ئەنێرم
بۆ خۆت بیانکە بە شانە
بۆ خۆت بیانکە بە شانە
قژی تۆ بۆ هێندە جوانە؟
دڵی خۆمت بۆ ئەنێرم
لەبری من پێی بڕوانە
با بزانی دونیا بە تۆوە چەند جوانە
دونیا بە تۆوە کە جوانە

ئەبێ ئەمشەو تا بەیانی
کوچە بە کوچەی سلێمانی
شەقام شەقام، دیوار دیوار
لە گۆیژە تا دەروازەی شار
با پڕیش بێ لە پاسەوان
هەمووی ئەکەم با شیعری جوان
مەگەر بۆیەکەم بڕژێنن
عەترەکەی دڵم بشکێنن
دەنا تا هەڵەستی لە خەو
بۆ تۆم پەمەیی کردووە تاریکی شەو
بپرسە لە هەواری شار
بپرسە لە هەواری شار
لە پارکی نالی و سەرچنار
یان لەو پیرە درەختانەی
کە ناوی تۆم لێ هەڵکۆڵین، بە یادگار
شیعرەکانم ئێستا لەوێ باخەوانن
شایەدی شێتی شەوانم هەر ئەوانن
شیعرەکانم ئێستا لەوێ باخەوانن
شایەتی شێتی شەوانم هەر ئەوانن

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar