Kishore Kumar Hits

Merziyeh Fareghi - Saqî şarkı sözleri

Sanatçı: Merziyeh Fareghi

albüm: Belên Bide

ئەگەر چی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر

کەوا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر

لە بادە ئەم ژەمە تێرکە منی تێنووی جگەر سووتاو

بەچی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر ژەمێکی تر
بەچی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر ژەمێکی تر؟

ئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم، کە پێم وایە

لەسەر كێكی تەمەن هەڵناكرێ تازە شەمێكی تر

گەلێكم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ

مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێكی تر

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar