Merziyeh Fareghi - Belên Bide şarkı sözleri
Sanatçı:
Merziyeh Fareghi
albüm: Belên Bide
بەڵێن بدە
کە تاریکیم بۆ ڕانەخەیت
بەڵێن بده
کە شەختە بەند ناخەیتە بەر پێم
منیش بەڵێنت پێ ئەدەم
دان بە ڕابردووما بنێم
پێش چاوی تۆ
لە پەرداخەی وەنەوشەی چاوی ترم
پێک هەڵداوە
پێش نامەی تۆ
قژی گەلێک نامەی ترم داهێناوە
♪
پێش سنگی تۆ
زۆر سنگی تر
چەپکە گوڵی تەزووی سوریان بۆ چنیووم
پێش ژووانی تۆ
زۆر ژووانی تر
ڕێگای دووریان پێ بڕیووم
شاعیرێک بووم
گەرووی وشکم
بەدوای قوومێک ئاوا وێڵ بوو
بۆ بارانی
هەر ئاسمانێ
نووشتامەوە ئاوی لێڵ بوو
گەر ئەتەوێ
خوێنی دەماری شیعرم بی
داستانێک بی بێ کۆتایی
گەر ئەتەوێ
خۆشەویستی بە دوای دانەی
ماچی سەردی ماڵاوایی
بەڵێن بدە
بەڵێن بدە
ئاسمانم بی
بەڵێن بدە
بەڵێن بدە
هەناسەم بی ، سێبەرم بی، بارانم بی
تاکو منیش شانۆی کۆنم جێ بهێڵم
دەمامکی ڕووم فڕێ دەم
دوو باڵێک بۆ خۆشەویستیم
لە گەردنت گرێ بدەم
دوو باڵێک بۆ خۆشەویستیم
لە گەردنت گرێ بدەم
Поcмотреть все песни артиста
Sanatçının diğer albümleri