Kishore Kumar Hits

Azhdar Wahbi - Çak Hellperre şarkı sözleri

Sanatçı: Azhdar Wahbi

albüm: Lem Bibure


ئای هەڵپەڕکێیەو دەست گیراوە لەم شارە زۆر بە باوە
هەڵپەڕکێیەو دەست گیراوە لەم شارە زۆر بە باوە
ئاهەنگ و جەژنە لێرە ڕەشبەڵەک شایی گیراوە
یارم هەستە هەڵپەڕە و خۆشی بخەرە ئەم ناوە
جوانێ وەرە هەڵپەڕە کوانێ باوی شەرم ماوە
چاک هەڵپەڕە هەڵپەڕە بەزمە لێرە هەڵپەڕە
تۆ شازادەی جوانانی پەریزادەی کوردانی
شێتت کردم هەڵپەڕە هەڵپەڕە

ئای زوڵف و ئەگریجەی جوانت نەخشاوە لەسەر شانت
زۆر لاوی وەکوو منت خستۆتە بەند و داوت
بەو چۆپیەی لە دەستایە سەرمەست بووم بە چاوانت
بەو چۆپیەی لە دەستایە ئاشق بووم بە لێوانت
چاک هەڵپەڕە هەڵپەڕە بەزمە لێرە هەڵپەڕە
تۆ شازادەی جوانانی پەریزادەی کوردانی
شێتت کردم هەڵپەڕە هەڵپەڕە

های بە نیگای ئەو چاوانە بە لەنجەی ئەو جووت سێوانە
بە نیگای ئەو چاوانە بە لەنجەی ئەو جووت سێوانە
دەک بیکەی بە نسیبم شازادەی ئەو خانومانە
خوا بمکا بە میوانی ئەو لەنجەو لارو لێوانە
خوا بمکا بە میوانی ئەو لەنجەو لارو لێوانە
چاک هەڵپەڕە هەڵپەڕە بەزمە لێرە هەڵپەڕە
تۆ شازادەی جوانانی پەریزادەی کوردانی
شێتت کردم هەڵپەڕە مەستت کردم هەڵپەڕە
جەژنە لێرە بگرە چۆپی ماچی سەر کوڵم

Поcмотреть все песни артиста

Sanatçının diğer albümleri

Benzer Sanatçılar